ئەمڕۆ یەکشەممە، فه‌رمانگه‌ی چاکسازیی عێراق، ئازادکردنی ٦٦٤ زیندانی لە هه‌ردوو رەگەزی نێر و مێ، لە سەرجەم به‌شه چاکسازییەکان لە بەغداو پارێزگاکان لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا راگەیاند.
وەزارەتی داد لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:" ژمارەی ئەو زیندانییانەی كه بە پێی یاسای لێبوردنی گشتیی ئازادکراون، گەیشتووەتە (20) زیندانی له نێر/مێ، هه‌روه‌ها ژمارەی ئەو زیندانیانه‌ی بە بڕیاری تایبه‌ت(تمییزی) یان بە تەواوبوونی ماوەی سزاکانیان ئازاد کراون گەیشتووەتە (644) زیندانیی لە ڕەگەزی نێر /مێ، به‌كۆی گشتیی ژمارەی ئەو زیندانییانه‌ی لە مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵدا ئازادکراون، گه‌یشتووه‌ته (٦٦٤) زیندانیی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو كه:" ژمارەی ئەو کەسانەی بەپێی یاسای لێبوردنی گشتیی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ تاوەکو تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئازادکراون (٩ هەزار و ٦٦٧) له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر/مێیە، هاوکات ژمارەی ئەوانەی بە بڕیاری لێبوردنی تایبەت لە مانگی كانونی دووه‌می ساڵی( ٢٠٢٠) ه‌وه تا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئازادکراون له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێ (١ هەزار و ١٧٨) زیندانیكراو بوونه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP