درەنگانێکی شەوی دووشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، له کۆبونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ سەرکردەکانی (چوارچێوەی هەماهەنگی) كه بە بەشداریی ژمارەیەک سەرکردەی گروپه چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران له ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕێوه‌چو، كه دیارترینیان سەرۆکی “عه‌سائیبی ئەهلی حەق”، قەیس خەزعەلی و سەرۆکی (كه‌تایبی سه‌ید شوهه‌دا) ئەبو ئالا وەلائی بووه، ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران و ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای بۆ خستوونه‌ته‌ڕو راشیگه‌یاندووه، ئه‌مریكا دژ به‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی له عێراق و سوریا له هه‌ڕه‌شه‌كانی جدییه.
رۆژنامەی عەرەبی جدید-ی قەتەری لەزاری سەرکردەیەکی عێراقیی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت بڵاویکردووەتهوە:" دوای چەند سه‌عاتێك لە گەڕانەوەی سودانی لە سەردانهخێراكهی بۆ تاران،كه لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران کۆبووەوە"
به‌پێی رۆژنامه‌كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا "سودانی لەبارەی ھێرشی گروپە چەکدارەکان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، ھۆشداریی بە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی داوه‌و رایگەیاندووه، ئەمریکا لە ھەڕەشەکانی جدییە بۆ وەڵامدانەوەی به ئامانجكردنی ھێزەکانی لە عێراق"
سودانی باسی له‌وه‌شكردووه كه :"چۆن جێبەجێکردنی ئەو هۆشداریانە دەتوانێت ببێته‌هۆی قەیرانی ناوخۆیی جددی كه کاریگەریی مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی عێراق"
رۆژنامه‌كه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید ده‌ڵێت:"سودانی داواشی لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کردووە، فشار بخه‌نه‌سه‌ر گروپە چەکدارەکان بۆ راگرتنی ھێرشەکانیان دژی ھێزەکانی ئەمریکا".
ئه‌مه له‌كاتێكدا جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" سەرەڕای بەردەوامیی ھێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا، بەڵام تائێستا تەنھا دووجار پێگەی ئەو ھێزە چەکدارانەیان کردووەتە ئامانج."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه:" ھەر چەندە ھێرشەکانیان نەبووەتە ھۆی راگرتنی ئه‌و ھێرشانه، بەڵام ئەگەر ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی ھێزەکانیان لە ھەرکات و شوێنێک دابێت ئەنجامی دەدەن و وەڵامی پێویستیان دەبێت"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP