لە ٢٠ ڕۆژدا ٥ ملیۆن گه‌شتیاری ئێرانی سه‌ردانی عێراقیان كردووه‌

عێراق
19:53 - 2023-11-08



ئه‌مڕۆ چوارشەممە 8 تشرینی دووه‌می2023 زاهیده‌دین چه‌شما، سه‌رۆكی بەشی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبان و گواستنەوەی زەمینی لە پارێزگای ئیلامی ئێرانی هاوسنووری عێراق، رایگەیاند:" ساڵانە زیاتر لە ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار گه‌شتیار له‌ دەروازەی سنووریی میهران لە نێوان ئێران و عێراق هاتوچۆدەکەن."

جاشما لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  وتی: “نزیکەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار سه‌ردانیكار له‌ رۆژانی چله‌ی ئیمام حوسێنی ئەمساڵ کە ٢٠ ڕۆژی خایاندووە، له‌ دەروازەی سنووری میهرانه‌وه‌ سه‌ردانی عێراقیان كردووه‌‌، هاتوچۆی گەشتیارانش لەم دەروازە سنوورییەدا به‌ كۆی گشتیی لە نێوان ٣٠ بۆ ١٠٠ هەزار گه‌شتیاره‌ لە ڕۆژێکدا".

جاشما ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه‌:" ئەو پڕۆژانەشی جێبه‌جێكراون لەلایەن ئیدارەی چاکسازیی ڕێگاوبانی پارێزگای ئیلامه‌وه‌ بووه‌ کە زۆرینەی دانیشتوانه‌كه‌ی کوردانی فەیلین"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP