بڕیاره سكاڵایه‌كی دیكه دژی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رزبكرێته‌وه، سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك راوێژكار به نایاسایی.
باسم خه‌شان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، سكاڵایه‌كی دیكه دژی حه‌لبوسی له دادگای باڵای فیدراڵی به‌رزده‌كاته‌وه، كه په‌یوه‌سته به دامه‌زراندنی شه‌ش راوێژكار كه مه‌رجی یاساییان تێدا نییه، حه‌لبوسیش دامه‌زراندنیانی په‌سه‌ندكردووه، له‌كاتێكدا ته‌نها ٢٠ بۆ ٣٠ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داوه.
ئه‌و سكاڵا نوێیه دوای ئه‌وه‌دێت كه خه‌شان و له‌یس دلێمی توانیان سكاڵایه‌ك دژی حه‌لبوسی ببه‌نه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه له‌ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووربخرێته‌وه.
خه‌شان راشیگه‌یاندووه، كۆتاییهێنان به ئه‌ندامێتی حه‌لبوسی به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP