سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان ماڵی ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان له غه‌ززه كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه 4ی ئه‌م مانگه ، سوپای ئیسرائیل موشه‌كێكی دیكه‌ی ئاڕاسته‌ی ماڵی ئیسماعیل هه‌نییه كردووه و ئێستا ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌یه.
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل، بۆردوومانكردنی ماڵی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌ماس له‌پای ئه‌وه‌یه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماسه‌وه بۆ هێرشه‌كان به‌كار ده‌هێنرا.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ماڵی ئیسماعیل هه‌نییه وه‌ك ژێرخانی تیرۆریستی به‌كارده‌هێنرا و زۆرجاریش شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی حه‌ماس بووه و له‌وێوه نه‌خشه‌ی هێرشه‌كانیان دژی ئیسرائیلییه‌كان داده‌ڕێژا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP