كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم جه‌ختیان له‌وه كراده‌وه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ئاماده‌ن به زووترین كات هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌فدی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم ڕا‌سپێردرا، هه‌وڵ و گفتوگۆكانیان له سنووری ده‌ستووردا به‌رده‌وام بێت.
له‌بڕگه‌ی دووه‌می كۆبووه‌نه‌كه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیان له په‌ره‌پێدان و ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی دارایی و ژمێریاریی هه‌رێم كرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌ته‌كان ڕاسپێردران كه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP