مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری و ئاسایشی كه‌ركوك، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ده‌ستپاكی و ئاسایشی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن كه خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌ر نیشانداوه.
دهستگیركردنهكهش له‌ڕێگه‌ی بۆسه‌یه‌كه‌وه بووه كه له‌ناو شاری كه‌ركوك كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌وجێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك و هێزی سوات و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك و مه‌فره‌زه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه گشتییه‌كانی ئاسایش، تۆمه‌تباره‌كه دانی بهتاوانهكهیداناوهو ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP