سه‌رۆك كۆمارو پاپای ڤاتیكان جه‌خت له‌ پته‌وكردنی ئاشتیی ده‌كه‌نه‌وه‌

جیهان
19:14 - 2023-11-19



دكتۆر له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڤاتیكان له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان كۆبوه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس وێنه‌یه‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ری نوسیوه‌: "لە دیدارماندا لەگەڵ قەداسەتی پاپا".

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆك كۆماری عێراق نوسیویه‌تی: " لە دیدارماندا لەگەڵ قەداسەتی پاپا جەختمانکردەوە لەسەر پتەوکردنی ئاشتیی لەناوچەکەدا."

سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاندووه‌:" گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە عیراق و پێشکەوتنەکانی و بەرقەراربونی ئاسایش و دۆخی سیاسی.
قەداسەتی پاپا پاڵپشتیکردن و خۆشەویستی بۆ عیراق و گەلەکەی بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دوپاتکردەوە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP