سبه‌ینێ‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پشووی ره‌سمییه‌

کوردستان
20:27 - 2023-11-19


بەهۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی باران بارین له‌ سەرجەم پارێزگاکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان سبه‌ینێ‌ی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان كرد به‌ پشووی ره‌سمی.

پێشەوا هەوارمانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" بەهۆی بەرزیی رێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی، لەسەرجەم  دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی بکرێتە پشوو."

وتەبێژی حکومەتی هەرێم داواكاره‌ لە هاونیشتیمانییان پابەندی رێکار و رێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و  نزیک نەبنەوە لە روبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و، لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی رێگاکانی دەرەوە نەکەن".

پێشەوا هەوارمانی راشیگه‌یاندووه‌:" تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری" 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP