ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری توركیا، له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی كه وتبووی، توركیا قه‌رزاری ئیسرائیل نییه، ده‌ڵێت، به‌ناوی وڵات و میلله‌ته‌وه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له ئه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (x) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:"كاتێك سه‌یری دۆخی كرده‌یی ده‌كات، به‌ناوی وڵات و میلله‌ته‌كه‌یه‌وه هه‌ست به شه‌رم ده‌كات"
ئۆغڵو ده‌پرسێت:" ئه‌گه‌ر ئێمه قه‌رزاری ئیسرائیل نین، بۆچی ناردنی باری نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی باشوری توركیاوه بۆ ئیسرائیل به‌رده‌وامه، بۆچی به‌رده‌وامن له ناردنی خۆراك و چیمه‌نتۆ و ئاسن و پۆڵا بۆ ئیسرائیل؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان به‌كاریده‌هێنن له ئێمه‌وه بۆ ئیسرائیل بڕوات، ئه‌گه‌ر خواردنی سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كان له ئێمه‌وه بۆ ئیسرائیل بڕوات، شه‌رمه‌زاریت، شه‌رمه‌زار".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP