بچوكترین یاریزان لە مێژووی كالچیۆ

وەرزش
13:48 - 2023-11-26

بچوكترین یاریزان لە مێژووی كالچیۆ
ئاكۆ بیبانی 
فرانشیسكۆ كاماردا ئەو یاریزانە لاوەی سەردەمی فلیپۆ ئینزاكی بە بیری هاندەرانی ئیتاڵیا و شەیدایانی تۆپی پێ دەهێنێتەوە ، رۆسۆنێری جارێكی دیكە هیوا لەسەر بەهرەمەندێكی تۆپی پێ بنیاد دەنێت و بە داهاتوی یانەكەی دەزانێت ، لە یاری نێوان هەردوو یانەی ئەی سی میلان و فیورەنتینا لە خولی یانەكانی ئیتاڵیا ،پیۆلی راهێنەری یانەكە وەچەرخانێكی گەورەو ڕووداوێكی مێژووی لە یاریگادا خولقاند و میدالیایەكی شانازی لەیەخەی  فرانشیسكۆ كاماردا ئیتاڵی دا كاتێك لەدەقیقەی 83 متمانەی بە هێرشبەرێك بەخشی و یاری پێكرد كە تەمەنی تەنها 15 ساڵ و 260 رۆژەو لەدایك بووی 9 ی ئاداری 2008 ە ، بەمەش ئەو یاریزانە لاوە ئیتاڵیە مێژووی بۆخۆی نوسیوەو بوو یەكەم یاریزان لە مێژووی خولی یانەكانی ئیتاڵیا لەو تەمەنەدا لە ریزی تیپی یەكەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یاری بكات ، لە ڕابردوودا ئەو ژمارە پێوانەییە بە ناوی ویسدم ئەمی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی بۆلۆنیاوە بوو كە ئەوكات بچوكترین یاریزان بوو كە لەمێژووی سیریا ئەی دا بەشداری بكات كاتێك تەمەنی 15 ساڵ  و 274 رۆژ بوو .
لە یارییەكەی نێوان میلان و فیوەرنتینا كە بەئەنجامی گۆلێێكی بێ وەڵام بە بردنەوەی رۆسۆنێری یەكلای بوەوە ، هێرشبەرەكانی یانەكە لە كێشەی قوڵدابوون بە جۆرێك رەفاێل لیا و ئۆكافۆر بەهۆی پێكانەوە نەیانتوانی بەشداری بكەن ، هەروەرها ئۆلیڤییە جیرۆش بە هۆی سزاو راگیرانەوە بێ بەش بوو لەو دیدارە هەربۆیە پیۆلی راهێنەر لەدەقیقەی 83 وەك هێرشبەری یەدەك پشتی بە فرانشیسكۆ كاماردا بەست و وەك جێگرەوەی لۆكا یۆفیچ یاری پێكرد ، بەمەش هاندەرانی یانە ئیتاڵیەكە دلخۆش بوون و بەجۆرێك گوازرشتیان لە خۆشییەكانیان دەكرد وەك ئەوەی جارێكی دیكە قلیپۆ ئینزاكی گەڕابێتەوە بۆ یاریگا .
بە پێی زانیارییەكانی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئایندەیەكی گەش چاوەڕوانی ئەو بەهرەمەندەی تۆپی پێ دەكات بە جۆرێك لە 89 یاریدا لەگەڵ ئاستە تەمەنییەكانی میلاندا توانیوێتی 485 گۆڵ تۆماربكات .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP