چەمچەماڵ.. ئاسایش سێ كەس بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیردەكات

کوردستان
08:03 - 2021-02-20

هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی سێ كەسیان بە تۆمەتی تەقەی هەڕەمەكی لە چەمچەماڵ دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە درێژەی هەڵمەتی هێزەكانیان بۆ نەهێشتنی حاڵەتەكانی تەقەكردنی هەڕەمەكی و دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ لای هاوڵاتیان سێ كەسیان دەستگیر كردووە، كە لە گەڕەكی ئاوارەكان لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ تەقەیان كردووە. 
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: سەرجەم تۆمەتبارەكان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە ڕاگیراون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP