ئیكاردی ئامانجی ریاڵ مەدریدە

وەرزش
16:53 - 2023-11-26


لە هەواڵی یاریزانان دەمێنینەوە و چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی ئاشكرایانكردوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی یانەی گەڵەتەسەرای دەدەن، بەپێی رۆژنامەكانی نزیك لە ماڵی شاهانە و چەند سەرچاوەیەك، پێرێزی سەرۆك و بەڕێوەبەری وەرزشی مێرەنگی، لە هەوڵدان تا ماورۆ ئیكاردی لە مێركاتۆی زستانەدا پەلكێشی ریزەكانیان بكەن، رۆژنامەكان باس لەوە دەكەن بەهۆی ئەو پێكانانەی كە بەشێك لە یاریزانەكانی قەڵای شاهانە دووچاری هاتون، ئیدارەی یانەكەی پایتەختی ئیسپانیای ناچار كردوە، پەنا ببەنە بەر گواستنەوەی ئیكاردی ئەرژەنتینی و تەمەن 30 ساڵان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP