ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی ئیسرائیلدا گیرا

جیهان
20:49 - 2023-11-26

 

ئه‌مڕۆ  له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن، هێرشكرایه‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری سه‌ربه‌ كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیل و ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا. 

ئه‌مڕۆ 26ی تشرینی دووه‌م 2023 ئاژانسی (ئەسۆشێتد پرێس) له‌زاری بەرپرسێکی وه‌زاره‌تی بەرگریی ئەمریکاوه‌ رایگەیاند: لە کەناراوەکانی عەدەنی یەمەن، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، هێرشكرایه‌سه‌ر کەشتییەکی نەوتهەڵگری سه‌ربه‌ ئیسرائیل و ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا، كه‌ تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و هێرشه‌ له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام هه‌ندێك میدیا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ چه‌كداره‌ حوسییه‌كان درێژده‌كه‌ن.
 
ئه‌م هێرشه‌ش دوای دوو هێرشی دیكه‌ی دێت كه‌ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و کەشتیانەی پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە. 
 
كۆمپانیای (زۆدیاك لریتایم لیمیتد)و كۆمپانیایه‌كی هه‌واڵگریی تایبه‌ت ئاشكرایانكردووه‌، كه‌  كه‌شتییه‌كه‌ ناوی "سێنتڕاڵ پارك"ه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیاوه‌ ئیداره‌ ده‌كرێت و موڵكدارێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ملیاردێرێكی ئیسرائیلیی، ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ ئیداره‌دانی كه‌شتیوانی و باره‌گاكه‌شی له‌ له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیایه‌.

  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP