هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش لە شاری کەلار ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ( ٣ ) بازرگانی ماددەی هۆشبەر، بە فەرمانی دادوە، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و ڕوبەڕووبونەوەی چەکداریان دا.
هێزەکانی ئاسایش توانیان هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا و دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کەبەنیازبوون بازرگانی پێوەبکەن، بڕەکەی پێکهاتبوو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP