سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٩-١١-٢٠٢٣ لە شاری کەرکوک ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بە هاوڕییەتیی ژمارەیەک لە ئهندامانی سەرکردایەتیی و کاندیدانی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، سەردانی شۆفێران و دوکاندارانی گەراجی سلێمانیی کرد، و لە نزیکەوە گوێی لە کێشە و گرفتەکانیان گرت، دڵنیاشی کردنەوە کە لە دەرفەتێکی نزیکدا کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات و بۆ ئەو مەبەستەیش لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە بکەن.
لای خۆیشانەوە شۆفێران و دوکاندارانی گەراجی سلێمانیی، سوپاسگوزاری ئاسۆ مامەند بوون کە راستەوخۆ بەڕێزیان بەدەم کێشە و گرفتەکانیانەوە چووە.
دواتر ئاسۆ مامەند ژمارەیەک لە دوکاندار و کاسبکارانیی گەراجی سلێمانیی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گوێی لە کێشەو داواکارییەکانیان گرت، بڕیار وایە لە دەرفەتێکی نزیکیشدا سەرجەم دوکاندار و کاسبکارانی ئەو ناوچەیە بەسەر بکرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP