كه‌شناسی پێشبینییه‌كانی بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ راگه‌یاند

کوردستان
11:43 - 2023-12-05



له‌سبه‌ینێوه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش نزیكه‌ی سێ پله‌ به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ نزمده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمرایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی كانونی یه‌كه‌م 2023 به‌ گشتی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌وره‌ پاشان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌گۆرێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور."

پێشبینیشده‌كات: "سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بێت له‌كاته‌كانی به‌یانی پاشان بگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌ ئه‌نجامی هاتنی نزمه‌ پاڵپه‌ستۆی لاواز بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان سه‌ره‌تا بارانبارین له‌سه‌ر به‌شێك له‌ سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات، پاشان بارانبارین به‌ شێوه‌ی نمه‌ باران له‌سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكان ده‌بارێت".

 كه‌شناسی راشیگه‌یاندووه‌:" پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 2-3 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ نزمده‌بنه‌وه‌."

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 20 
سلێمانی : 19
دهۆك : 19
كه‌ركوك : 22
هه‌ڵه‌بجه‌ : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 15
حاجی ئۆمه‌ران : 10
گه‌رمیان : 25

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP