بەشەكەتی خەنجەر لە (كا) مەدەن !. ((قەڵا پۆڵاینەكەی كەركوك بە ئێوە ناڕوخێت))

کوردستان
18:14 - 2023-12-06

        

  لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ به‌شی (وتار) له‌ سایتی (https://kirkuktv.net/) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رايگه‌یاندووه‌:" هەر لە سەرەتای دروست بوونیەوە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و جەماوەری كەركوك بەجۆرێک ئاوێتەی یەكتر بوون، كە بوونەتە قەڵایەكی پۆڵاینی هاوبەش بۆ بەرگریكردن و پاراستنی ناسنامەی كوردستانی بوونی شارەكە، ئاوێتەبوونێك كە لە سەخترین دۆخ و دژوارترین قۆناغ دا هەمیشە  جەماوەری شارەكە هێزی بەیەکێتی  بەخشیووە، یەکێتیش ئیرادەی بەجەماوەری کەرکوک بەخشیووە. هەردوكیشیان هێز و ئیرادەیان لە كەركوك وەرگرتووە. "

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" هاوتەریب لەگەڵ مێژووی دروست بوونی ئەو ئاوێتەبوونە و تا وەكو ئێستا كە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقە، بە بەردەوامی قەڵا پۆڵاینەكەی كەركوك بە شێوازی جۆراوجۆر، هەروەها لە شوێنی جیاجیاوە، بە دژواری تیرباران دەكرێت. تیرهاوێژەكان بە خەیاڵی خۆیان دەتوانن قەڵاكە  بڕوخێنن و یەكێتی و جەماوەری كەركوك لە یەكتر داببڕن."

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی وتاره‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP