به‌غدا بڕیاری ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دا

ئابوری
16:40 - 2023-12-10



وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوی ئاڕاستە کردوە بۆ ناردنی 700 ملیار دینار بە شێوەی قەرز، بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە سەرپەرشتی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، بڕیاردرا بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژەی بۆئەوەشکردوە كه‌:" ئەو 700 ملیار دینارە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە هەرێمی کوردستانە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، تاوەکو شایستە داراییەکانی هەرێم بە پشبەستن بە بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجە یەکلایی دەکرێتەوە، بڕیاره‌كه‌ش بە پشبەستن بە یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2023ی بودجەی گشتی عێراق دراوه‌"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP