بەرهەمی ئەمساڵی گەنم ئاستی خۆبژێوی تێپەڕدەکات

ئابوری
13:33 - 2024-04-28

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایدەگەیەنێت، گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵ دەگاتە زیاتر لەحەوت ملیۆن تۆن و، ئاستی خۆبژێویی تێپەڕدەکات.
محەمەد خـیزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵ زیادبوونێکی بەرچاو لەبەرهەمی گەنم بەخۆیەوە دەبینێت و بەراورد بەوەرزی پێشووی بەبازاڕکردنی گەنم کە 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن بووە، پێشبینیدەکرێت بەرهەمی ئەمساڵ زیاتر لەحەوت ملیۆن تۆن گەنم تێپەڕ بکات.
ڕوونیکردەوە: بەشێکی زۆری جوتیاران لەهەمان ڕۆژی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمدا شایستەی دارایی خۆیان وەرگرتووەو پاڵپشتییەکانی حکومەت بۆ ئەو کەرتە بەردەوام دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP