به‌پێی داتاكانی بازاڕی جیهانی نه‌وت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به 73 دۆلار 44 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت به‌راورد به دوێنێ نرخه‌كه‌ی 83 سه‌نت به‌رزبوه‌ته‌وه.
هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌كه بۆ ترسی كۆمپانیاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه له گۆڕینی ڕێرە‌وی رێگا له ده‌ریای سوره‌وه به‌هۆی هێرش و هه‌رە‌شه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان.
به‌شێك له كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، كه‌شتییه‌كانیان رێگای ده‌ریای سور ده‌گۆڕن و له‌وێوه تێپه‌ڕ نابن.
نزیكه‌ی (15٪) بازرگانی و جوڵه‌ی ئاوی جیهان له‌رێگه‌ی گه‌روی سوێسه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، كه رێگه‌ی نێوان ئاسیا و ئه‌وروپای كورت كردوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP