به‌های دۆلار له به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رده‌وامه له دابه‌زین و به وته‌ی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دیاله‌ش، پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2023 به‌های 100 دۆلار بۆ خوار 150 هه‌زار دینار داده‌به‌زێت.
محه‌مه‌د ته‌میمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابروودا له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی 8 -10%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 151 هه‌زار دینار به‌رامبه‌ر به 100 دۆلاره، له‌كاتێكدا سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌های 100 دۆلار 167 هه‌زار دینار بوو.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دیاله پێشبینش ده‌كات: "پێش كۆتایی ساڵی 2023 به‌های 100 دۆلار بۆ خوار 150 هه‌زار دینار دابه‌زێت، به‌تایبه‌تی به‌هۆی نه‌بوزنی فشار له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی ناوخۆ و ده‌ستپێكردنی هه‌ڵكشان له به‌كارهێنانی دینار له ئاڵوگۆڕه ناوخۆییه‌كاندا، ئه‌وه جگه له كاریگه‌ریی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی له ڕێگه‌ی ڕێكاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجامده‌درێن"
محه‌مه‌د تمیمی وتی:" دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به خێرایییه‌كی كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی به‌هێزتر ده‌بێت له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی عێراق له ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2024 له‌ڕوی نرخی كه‌ره‌سته‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه و دابه‌زینێكی به‌رچاو تۆمارده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکدا كه لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: "وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بەردەوامە لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و لەو رێگەیەوە ژمارەیەک بانکی عێراقی بۆ یەکەمجار پەیوەندییان لەگەڵ ژمارەیەک بانکی نێودەوڵەتی دروستکردوە و ئەوەش بۆ یەکەمجارە رودەدات."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" ئەمە هەنگاوێکی ئیجابییە لە بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی لە عێراق و ئەمەریکاش بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی دۆلار بۆ عێراق لەپێناو خزمەتی سەقامگیری ئابوریی لەو وڵاتە"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP