راوێژكاری سودانی: شه‌ڕه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ دۆلار له‌ كۆتایی نزیكه‌

ئابوری
12:29 - 2023-12-25

هیشام ركــابی ڕاوێژكاری میدیایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند، ئیراده‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ چاكسازی له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ داراییه‌كانی عیراق و پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌، هۆكاری گرنگـبوون بۆ به‌هێزكردنی متمانه‌ له‌نێوان به‌غداو واشنتۆندا. 
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و چاكسازییه‌ی كردمان، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ناو كه‌رتی بانكیدا، پێشتریش وتوومانه‌و ئه‌مڕۆ پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه‌، شه‌ڕی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دۆلار، له‌كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر به‌های هه‌ر 100 دۆلارێك تـــا نزیكه‌ی 170 هه‌زار دیناری عیراقی ڕۆیــشت، به‌ڵام ئێستا له‌دابه‌زیندایه‌و ئه‌مڕۆ له‌بازاڕه‌كانی عیراقدا له‌خوار 150 هه‌زار دیناره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP