بانكی ناوهندی عێراق لە
ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا، بە زیاتر له ١٢٧ ملیار دینار سزای ئهو بانک و کۆمپانیایانهی
ئاڵوگۆڕی دراوی داوه كه پابهندی رێنماییهكان نهبوونه.
بانکی ناوەندی عێراق لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:" لەسەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا
کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردو، ٣٦ سزای کارگێڕێییان بەسەر کۆمپانیا دامەزراوە
ناداراییەکاندا سەپاندووە کە سزاکان خۆیان لە ھۆشداریی و ئاگادارکردنەوە و سزای پشتگوێخستن
دەبینێتەوە.
باسی لهوهشكردووه:"
ھەر لەو ماوەیەشدا بەھۆی پابەندنەبونیان بە بڕیارو رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی، بە
زیاتر لە ١٢٧ ملیار دینار ئهو بانک و کۆمپانیایانهی ئاڵوگۆڕی دراویان به پێبژاردن(غرامه)
سزاداوە.
ئهوهشیخستووهتهڕو
كه:" مانگی چواری ئەمساڵ زۆرترین سزادانی تێدا تۆمارکراوە کە بڕی پارەی
سزاکان گەیشتووەتە زیاتر لە ١٧ ملیار دینار لەگەڵ ١٧ سزای کارگێڕی و کەمترین
سزادانیش لەمانگی تشرینی دووەمی رابردوودا بووە کە بڕی سزاکان گەیشتووەتە زیاتر لە
ھەشت ملیار دینار لەگەڵ تەنھا ھەشت سزای کارگێڕی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP