د. نه‌رمین مه‌عروف: داواكراوه‌ حكومه‌تی هه‌رێم داتاو ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی ره‌وانه‌ بكات

ئابوری
22:34 - 2024-01-02

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌مواری بودجه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت و داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ داتاو ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی ره‌وانه‌ بكات.

د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت، به‌پێی هه‌مواره‌كه‌ش پرسی مووچه‌ له‌ خه‌رجی فیعلی جیاده‌كرێته‌وه‌و ده‌خرێته‌سه‌ر بودجه‌ی حاكیمه‌.

وتیشی، داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ داتاو ژماره‌ی مووچه‌خۆران راده‌ستی عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و پرسی مووچه‌ له‌ خه‌رجی فیعلی جیابكرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا هه‌مواری یاسای بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت، حكومه‌تی عێراق برە‌ پاره‌یه‌كی تر وه‌كو قه‌رز ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP