وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، “گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ده‌ریای سوور كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق نه‌بووه”.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانه‌كانیدا له میانه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی له داڤۆس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، “نزیكه‌ی 90٪ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئاسیا ده‌ڕوات و پێویست ناكات به ده‌ریای سووردا تێپه‌ڕێت”.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێرش و ئاڵۆزییه‌كانی ده‌ریای سوور زۆرێك له كۆمپانیاكانی ناچار كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی بازرگانی ئه‌و رێگا ده‌ریاییه به‌كارنه‌هێنن و له‌جیاتی ئه‌وه له باشووری ئه‌فریقاوه كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كه‌كانیان بگوازنه‌وه.
ئه‌و گرژیانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه كه‌ناڵێكی گرنگه له نێوان ئاسیا و ئه‌وروپا و نزیكه‌ی 15٪ی هاتوچۆی كه‌شتییه جیهانییه‌كان پێكده‌هێنێت كه ئێستا به‌شێكی زۆری كاره‌كانی راگیراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP