رۆیشتن یاخود مانەوەی كەریم بنزیمە لە یانەی ئیتیحاد، بۆتە بابەتی گەرمی رۆژنامەكانی سعوودیە

وەرزش
14:12 - 2024-01-31

بابەتی گەرمی رۆیشتن یاخود مانەوەی كەریم بنزیمە، بۆتە مانشێتی تەواوی رۆژنامەكانی سعودییە، سەرجەمیان لە نوێترین ژمارەیاندا، تیشكیان خستۆتە سەر بابەتی رۆیشتنی لە یانەی ئیتیحادی سعودی، لە چەند رۆژی رابردوودا، دەنگۆی ئەوە بلاو بۆوە كە كەریم بنزیمە دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەوروپا و لە سعودیە دڵخۆش نییە، بەڵام بە پێی هەواڵەكانی رۆژنامەكانی سعوودیە: كەریم بنزیمە لە بریارەكەی پاشگەزبۆتەوە و لە نزیكترین كاتتدا، پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانی یانەی ئیتیحادەوە دەكات، هەروەها سەرچاوە هەواڵیەكان ئەوەشیان ئاشكراكردوە: بنزیمەی تەمەن 36 ساڵان كێشەی لەگەڵ مارسێلۆ گایاردۆی ڕاهێنەری یانەكە هەبوە، بەرپرسانی یانەكەش نێوەندگیری یاریزانەكە و ڕاهێنەرەكەیان كردوە و بنزیمەی فەرەنسیش قایل بوە بە مانەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP