به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی بلوم بێرگ، به‌رهه‌مهێنانی وڵاتانی ڕێكخراوی (ئۆپیك) له مانگی ڕابردودا 490 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا دابه‌زیوه‌و گه‌یشتوه‌ته 26 ملیۆن و 57 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، نزیكه‌ی نیوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌كه له پشكی عیراق و كوێت بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عیراق پێویسته رۆژانه 4 پۆینت 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه وڵاته‌كه بكه‌وێته ژێر فشاری دارایی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داهات و 130 هه‌زار به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه كه‌میكردووه.
به‌شێك له هۆكاری دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئه‌نجامی نائارامییه‌كانی لیبیا بووه‌و ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سعودییه، به‌ڵێنیاندا كه له ماوه‌ی چاره‌كی ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌متر بكه‌نه‌وه، چونكه ئێستا خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهانی كه‌متربووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP