سیمیۆنی ڕێگەمان نەدا ریاڵ مەدرید براوەبێت

وەرزش
15:04 - 2024-02-05

پاش لێدوانەكانی كارلۆ ئەنچیلۆتی سەبارەت بە یاری دێربی نێوان ریاڵ مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدرید , دێیگۆ سیمیۆنی ئیسپانی و ڕاهێنەری ڕۆحی بلانكۆس بەردەوامی بە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا و باسی لەكوالێتی یاریەكە و ئاستی یاریزانانی تیپەكەی كرد , سیمیۆنی لەسەرەتای لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە هەرچیەكبێت ڕێگەیان نەداوە سێ خاڵی پلەبەندیەكە لەبەرژەوەندی ریاڵ مەدرید یەكلایی ببێتەوە و باسی لەوەش كرد  , یاریزانی ئاتلێتیكۆ جەنگاوەرن و لەدواساتدا توانیان لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ گورزی خۆیان بوەشێنن و بردنەوە لەچنگی مێرانگی دەربهێنن , دێیگۆی مەشقدەر وتیشی : هەوڵ دەدەین بێینە پێگەكانی پێشەوەی لالیگا و تارگێتی داهاتوومان گەییشتنە بەپلەی دووەم و یەكەمی خولی ئیسپانی و پاشان بردنەوەی نازناوەكە بۆ خاكی سڤیتاس میترۆپۆلیتانۆ  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP