شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و فالح فەیاز كۆبوونه‌وه‌

عێراق
18:33 - 2024-02-05


لە شاری بەغدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان لایەنەکان بۆ چارەسەری کێشەکان هەبێت.


لە دیدارەکەدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی ئەنجومەنە خۆجێیەکان کرا، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە سەرجەم هێزە براوەکان بە جیاوازی نەتەوەیی و ئایینیەوە و بەگوێرەی پێگەو سەنگ و قوڕسایی خۆیان بەشداری بکەن لە حکومەتە خۆجێیەکان.


تەوەرێکی تری دیدارەکە دۆخی ئەمنی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەری ریشەیی کێشەکان بوو، هەردوولا کۆک بوون کە دەبێت گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان لایەنەکان لە چوارچێوەی دەستوور بنەمای گفتوگۆو چارەسەری کێشەکان بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP