ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەكات
ئەمڕۆ دوشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ 10 پڕۆژە یاسا بكرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەكانی (2023،2024،2025) دەكرێت.
هەروەها بڕیارە لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە یاسای بودجەی ساڵی 2025 جێگیر بكرێت ، هەروەها بەپێی زانیارییەكان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان و پرۆژەیاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ یاسای پاراستنی كەمینەكان دەكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP