شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی عەمار حەکیم دەکات

عێراق
19:51 - 2024-02-05


 ئەمڕۆ دووشەممە ٥/٢/٢٠٢٤ لە بەغدا شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی لە سەید عەمار حەکیم و سەرجەم هێزە سەرکەوتووەکان کردو گوتی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە سەرلەنوێ هاوکێشەی سیاسی رێکخستەوەو ئومێدەوارین سەرجەم لایەنەکان بەشداربن لە حکومەتە خۆجێیەکان و هەموومان پێکەوە خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین.

پەیوەندی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رەوتی حیکمە تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا، چارەسەری ریشەیی کێشەکان و هەوڵدان بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر و بنبڕکردنی ناکۆکییەکان، بەجۆرێک دەستوور بنەمای سەرەکی بێت و هەمووان پێوەی پابەند بن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP