پۆلیسی كه‌ركوك: هه‌ر كه‌سێك ڕووخساری بشارێته‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌بێته‌وه‌

کوردستان
21:24 - 2024-02-05

 سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی ماسك و شاردنه‌وه‌ی رووخسار، پۆلیسی كه‌ركوك داوا له‌ هاوڵاتییانی شاره‌كه‌ ده‌كات پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌ ئه‌منییه‌كان و دووربن له‌  به‌كار هێنانی هه‌رشتێك كه‌ ببێته‌ هۆی ده‌رنه‌كه‌وتنی روخساریان.
 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی كه‌ركوكدا هاتووه‌، هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌ رێنماییه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ له‌ رابردوودا ده‌ریانكردووه‌ و ده‌موچاوی بشارێته‌وه‌ جا به‌ ماسك بێت یاخود به‌ پارچه‌ قوماش یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی دیكه‌ وه‌ك تاوانبار سه‌یر ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی رێكاریی یاسایی ده‌بێته‌وه‌ .
پێشتر پۆلیسی كه‌ركوك، به‌كارهێنانی كڵا و كلێته‌ و جامانه‌ی بۆ شاردنه‌وه‌ی رووخسار قه‌ده‌غه‌كردووه‌ چونكه‌ زۆربه‌ی كرده‌وه‌ نایاساییه‌كانی وه‌ك كوشتن و رفاندن و دزین به‌و شێوازه‌ ئه‌نجامدراوه‌ .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP