محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق رایگه‌یاند: له‌سه‌ر رێنمایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نرخی مادده خۆراكه بنچینهییهكان، لیژنه‌یه‌كی وزرای دروستكراوه كه نوێنه‌ری شه‌ش فه‌رمانگه‌ی تێدا به‌شدارن بۆ دیاریكردنی نرخی مادده خۆراكییه‌كان.
باسیله‌وه‌شكردووه: لیژنه‌كه پشت به نرخی جیهانیی مادده‌كان و كرێی گواستنه‌وه‌ی وشكانی و ئاوی ده‌به‌ستن، به‌شێوه‌یه‌كی ورد لیژنه‌كه ده‌یانه‌وێت، وردبینی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و كشتوكاڵ و پیشه‌سازییدا بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری ئابوری له بازارە ناوخۆییه‌كانی عێراقدا دروست بكه‌ن.
ڕوونیشیكرده‌وه، تیمی به‌دواداچوونی بازارەكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی به هاوكاری لایه‌نه ئه‌منییه‌كان، رۆژانه به‌دواداچوون بۆ نرخی بازاڕی ناوخۆیی ده‌كه‌ن و راپۆرت بۆ دیوانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده ده‌كه‌ن و چاودێری هه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخێك ده‌كه‌ن و رێوشوێنی گونجاویش ده‌گرنه‌به‌ر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP