سەرۆک بافڵ: بە شانازییەوە یادی ٢٠ ساڵەی مورافەعەکەی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە

عێراق
20:25 - 2024-02-09

ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی ٢٠ ساڵەی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال لە ئەنجوومەنی حوکم دەکەینەوە، یادی ئەو رۆژەی سەرۆک و رابەرمان بە نەخشە و بەڵگەی مێژووییەوە کوردستانیبوونی کەرکووکی سەلماندەوە.

کەرکووکی قودسی کوردستان بەشێکی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆک مام جەلال بوو، ئەمڕۆش ئێمە بە هەمان وزە و رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین و خەبات لەپێناو سەربەرزیی و سەرفرازیی کەرکووک و خەڵکە تێکۆشەرەکەیدا دەکەین.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە کەرکووک و لەناو دڵی خەڵکە خۆڕاگرەکەیدا بووە، خەمی کەرکووک خەمی ئێمەیە و گەیشتن بە مافە یاسایی و دەستوورییەکانیشی لە ئەستۆی ئێمەیە. 

ئێمە دەمانەوێت کەرکووک وەک هەمیشە نموونەی باڵای ئاشتەوایی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە و خەباتیشی بۆ دەکەین، کەرکووک ئەو شارە بێت کە هەموو دانیشتووانەکەی بەسەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانەوە دوور لە ناکۆکی، بە خۆشەویستی و بەرپرسیارێتییەوە کار بۆ داهاتوویەکی پرشنگدارتر بکەن و کەرکووک ببێتەوە بەو شارەی هەمووان خەونی پێوەدەبینن.



بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP