بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆببنەوە

کوردستان
10:18 - 2024-02-11

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆببنەوە و پرسەکانی کاروباری حکومەت و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق و كوردستان تاوتوێ بکەن.

به‌پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە سەعات 11:00ی پێشنیوەڕۆ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە دەباشان کۆدەبنەوە،
لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی یاسایی و کاروباری حکومەت تاوتوێ دەکرێن.

هه‌روه‌ها ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراقیش لە تەوەری تری کۆبوونەوەکە دەبن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP