پیلینگهام له پاژنه‌ی پێیدا پێكانی هه‌یه
جۆد پیلینگهامی ئینگلیزی و ئه‌ندازیاری هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دوچاری پێكان هات و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی پێكانی ئه‌ستێره‌كه‌ی راگه‌یاند .
دوای كۆتایی هاتنی یاری نێوان ڕیاڵ مه‌درید و گیرۆنا كه به چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌سودی یانه مه‌دریدیه‌كه كۆتایی هات ، جۆد پیلینگهامی ئه‌ندازیاری هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دوچاری پێكان هات له پاژنه‌ی پێی چه‌پی و به ناچاری یاریگای به‌جێهێشت ، دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ش ئیداره‌ی یانه‌ی مێره‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕه‌سمیدا پێكانی یاریزانه‌كه‌ی راگه‌یاند و پێ ده‌چێت له چوار یاری داهاتووی ریاڵ مه‌درید به‌شداری نه‌كات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP