بیر لۆدهامه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مین رایگه‌یاند، لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پاڵپشتی داراییان بۆ عێراق كه‌مكردوه‌ته‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كان له‌مین و ته‌قه‌مه‌نی.
وتیشی، پێویسته حكومه‌تی عێراق له‌بودجه‌دا برە پاره‌یه‌ك بۆ پاككردنه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی دابین بكات.
ده‌شڵێت، زیاتر له 2 هه‌زار و ٧٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌خاكی عێراق مین و ته‌قه‌مه‌نی رێژكراون و پێویستی به 30 ساڵ هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP