فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ماڵێك له‌ قامیشلۆ بۆردومان ده‌كات

کوردستان
21:30 - 2024-02-11

ماڵێك له‌گه‌رە‌كی ئه‌ربویه‌ی ناوه‌ڕاستی شاری قامیشلۆ له‌كه‌رتی جه‌زیره‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه‌ بۆردومانكرا.

به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان چه‌ند كه‌سێك كه‌ له‌نێو ماڵه‌كه‌دابوون، برینداربوون، به‌ڵام تا ئێستا زانیاری دروست ئاشكرا نه‌كراوه‌.

شه‌وی ڕابردووش ئۆتۆمبێلێك له‌باشوری شاری قامیشلۆ، له‌ڕێگه‌ی درۆنێكی بۆمبرێژكراوه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج و، به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س برینداربوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP