ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆكاری كۆتایی هاتنی ئه‌ركی نێرده‌كه‌ی له عێراق له مانگی داهاتوودا ڕونده‌كاته‌وه و تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵیش له‌سه‌ر پلاسخارت ڕه‌تده‌كاته‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌جێهێشتنی عێراق له‌لایه‌ن جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له مانگی داهاتوودا ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی لێپرسراوانی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندایه له ناوچه‌جیاجیاكانی جیهان.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه: ئه‌و هۆكارانه‌ی میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركی پلاسخارت دوورن له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
ده‌شڵێت: راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیش كه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داوه‌ته پاڵ یۆنامی سه‌رجه‌می بێبنه‌مایه و دووره له راستییه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP