ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، 150 هه‌زار پیاو وه‌ك ژن خۆیان ناساندووه‌و، داواكارییان پێشكه‌شكردووه بۆ موچه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی..
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا 35 هه‌زار سه‌رپێچیكار له‌تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكراكراون، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌داهاتوو ئه‌و ژماره‌یه نزیكبێته‌وه له 300 هه‌زار سه‌رپێچیكار.
باسی له‌وه‌شكردووه، مووچه‌ی سوودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوتای موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌و، 90%ی ده‌رۆزه‌كاران مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP