سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دڵنیایی ده‌دات له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تا هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه و ده‌ڵێت، كێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمیش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك نییه بۆ ناردنی پاره‌ی تایبه‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه بڕیاری داوه.
وتیشی، مانگانه پاره‌ی تایبه‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، تا یاسای بودجه هه‌موارده‌كرێته‌وه.
سودانی باسی له‌وه‌شكرد، هه‌مواری یاسای بودجه له قۆناغی وردبینیدایه‌و له هه‌مواره‌كه‌دا پرسی كورتهێنانی بودجه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له‌باره‌ی پرسی كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش، سودانی جه‌ختیكرده‌وه عێراق چیتر پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نییه‌و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی و دیبلۆماسی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP