دادگای باڵای فیدراڵی بەهۆی چەند سکاڵایەکەوە بڕیاری دا جێبەجێکردنی هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتیی، یاسای باری کەسی و یاسای گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەکانیان رابگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 4-2-2025 دادگای باڵای فیدراڵی عیراق رایگەیاندووە: "بەهۆی پێنج سکاڵاوە کەلەلایەن چەند پەرلەمانتارێکەوە تۆمارکراوە، جێبەجێکردنی هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتیی، یاسای باری کەسی و یاسای گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەکانیان رادەگیرێت".
ئاماژە بۆئەوەشكراوه: "راگرتنی جێبەجێکردنی یاساکان تاوەکو ئەو کاتە دەبێت کە ئەو سکاڵایانە یەکلایی دەکرێنەوە کە لەسەر تێپەڕاندنی یاساکان تۆمارکراون".
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە رۆژی 21-1-2025 لە ئەنجومەنی نوێنەران بەکۆی دەنگی پەرلەمانیاران دەنگ لەسەر هەرسێ یاساکە درا، کە پێشتر لەكاتی پەسەندكردنی پرۆژە یاساكاندا لە ئەنجومەنی نوێنەران ناكۆكی لەنێوان پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەكان دروست بوبوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP