نزیکەی سێ هەزار خێزانی کامپی هۆڵ دەگوازرێنەوە بۆ کامپی جەدعە لە موسڵ

عێراق
13:33 - 2025-02-03

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 833 خێزان لە کامپی هۆل لە رۆژاواوە بۆ کامپی جەدعە گەڕێنراونەتەوە.
کەریم نوری بریکاری ئیداری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لە پارەوە وەزارەتەکەیان ئاسانکاریی بۆ گواستنەوەی 18 بەش لە خێزانەکانی کامپی هۆل کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، وردبینی چڕی ئەمنی بۆ ناسنامە و بەڵگەنامەی ئەم خێزانانەی کامپی هۆل کراوە کە گواستراونەتەوە بۆ کامپی جەدعە، دەرکەوتووە هیچ پەیوەندییەکانیان بە دۆسیەی تیرۆرەوە نەبووە.
کەریم نوری دەشڵێت، ئەم خێزانانەی کامپی هۆل دەبرێنە بنکەی هیوا تاوەکو جارێکی دیکە شیاندنیان بۆ بکرێت بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگا، بۆ ئەم مەبەستەش 18 رێکخراوی نێودەوڵەتی و راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کار بۆ بەڕێوەبردنی ئەم بنکەیە دەکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP