ماددە هۆشبەرەكانی عیراق: سلێمانی نموونەیە و بەگژ بازرگانانی ماددەی هۆشبەردا چوونەتەوە

عێراق
22:55 - 2025-02-03

بەڕێوبەری گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكانی عیراق رایدەگەیەنێت: سلێمانی نموونەیە و لە بەگژداچوونەوەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكاندا لەئاستێكی باشدایە.
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: لەگەڵ لیوا ئەحمەد زەرگانی بەڕێوبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێ پرسی ئەمنی لەنێوان هەرێمی كوردستان و عیراق كۆبووینەوە.
راشیگەیاند بەڕێوبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان عیراق پێی وتین، سلێمانی نموونەیە و لە بەگژداچوونەوەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكاندا لە ئاستێكی زۆر باشدایە و هەماهەنگییەكی باشمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانیدا هەیە و خەمخۆری پاراستنی هەرێمی كوردستان و عیراقن.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەر گرنگی هەماهەنگی بۆ پلان داڕشتن و بەرنامەی تایبەت هاوڕابووین تا كاریگەرییە نەرێنییەكان لەسەر كۆمەڵگا کەمبکرێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP