یۆرگن كلۆپ، مۆته‌كه‌ی نه‌یارانی لیڤه‌رپووڵ
ئاماده‌كردن و نوسینی – هه‌ڵوێست زوهێر
ڕاهێنه‌رێكی چاویلكه له چاو، هاوشێوه‌ی ئه‌نیشتاین ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك له ژێر چاویلكه‌كه‌یه‌وه سه‌یری دۆخی تیپه‌كه‌ی ده‌كات، ئیدی هه‌موان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن، كلۆپ به نیازی سه‌ر شێتیه، به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان ببوو به كارێكی قورس و مه‌حاڵ له لایه‌ن ڕاهێنه‌ره‌كانی پێشووی یانه‌كه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه، توانی ڕه‌چه شكێنی بكات له‌و یانه‌یه‌ی ماوه‌ی 9 ساڵه ڕاهێنه‌رێتی، یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی له دۆخێكی قورس و هه‌ستیاردا، كه یانه‌ی لیڤه‌رپووڵ پێیدا تێده‌په‌ڕی، بوو به ڕاهێنه‌ری سور پۆشه‌كان، ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه، توانی گۆڕانكاریه‌كی ڕیشه‌ی له یانه‌كه‌دا بكات و شۆڕشێكی نوێی هونه‌ری و تاكتیكی له ڕێدز په‌یڕه‌و بكات، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕاهێنه‌ره، چه‌ندین یاریزانی لاو و به‌هره‌مه‌ند پێگه‌یشتن، چه‌ندین به‌هره‌مه‌ندیش گواسترانه‌وه ریزه‌كانی لیڤه‌رپووڵ، یاریزانی ئه‌ستێره له پێكهاته‌كه‌یدا ده‌بینرا، به‌جۆرێك گۆڕانكاری له تاكتیكی یاریكردنی تیپه‌كه‌ی كرد، كاتێك ده‌وترا لیڤه‌رپووڵ یاریی هه‌یه، ئیدی هه‌موان به تامه‌زرۆییه‌وه، چاوه‌ڕێی ده‌سپێكردنی دیداره‌كه‌یان ده‌كرد، به چنینه‌وه‌ی نازناوه‌كان و به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ مۆزه‌خانه‌ی یانه‌كه و به پێشكشه‌كردنی به هانده‌ران، كلۆپی ته‌مه‌ن 56 ساڵان توانی خۆی له لای ئۆڵتوراسه‌كان و شه‌یدایانی یانه‌كه‌ی خۆشه‌ویست بكات.
یۆرگن كلۆپ له ساڵی 2015 ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی لیڤه‌رپووڵی له ئه‌ستۆ گرت، ئه‌و كات تیپه‌كه به دۆخێكی قورس‌دا تێده‌په‌ڕی، كۆتا جار كه یانه‌كه نازناوی پریمه‌رلیگی به‌ده‌ست هێنابێت، له ساڵی 1989-1990 بوو، به‌ڵام له دوای 29 ساڵ، توانی ئه‌و نازناوه به یانه‌كه‌ی و هانده‌رانی شاد بكاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له دوو ساڵیش‌دا پله‌ی دووه‌می له خوله‌كه به‌ده‌ستهێنا، نازناوێكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاشی بۆ یانه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر كرد و له له دوو ساڵیش‌دا بوون به خاوه‌نی پله‌ی دووه‌م، جگه له به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی جامی كاراباو كه‌پ، جامی ئێف ئه‌ی كه‌پ و جامی جیهانی یانه‌كان و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا و خولی یۆرۆپا لیگ، جگه له چه‌ندین نازناوی تاكه كه‌سی.
له دوای 9 ساڵ، یۆرگن كلۆپ و لیڤه‌رپووڵ، گه‌یشتن به خاڵی كۆتایی، گه‌یشتن به‌و بڕوایه‌ی جیابونه‌وه باشترین بژارده‌یه بۆ هه‌ردوولا، كلۆپ له كۆتایی وه‌رزدا ماڵئاوای له هانده‌ران و یانه‌كه‌ی ده‌كات، تا ئێستاش هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ كلۆپ دیاریی نه‌كراوه و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ش داهاتووی خۆی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه، به‌ر له ماڵئاوایكردنیشی نازناوێكی دیكه خسته مۆزه‌خانه‌ی یانه‌كه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP