وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق چه‌ند رێكارێك بۆ دابه‌زاندنی نرخی گۆشت ده‌گرێته‌به‌ر

عێراق
13:17 - 2024-02-28

محه‌مه‌د خوزاعی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌ی چه‌ند رێكارێك بۆ دابه‌زاندنی نرخی گۆشتی سوور و هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌ بواری سامانی ئاژه‌ڵ ده‌گرێته‌به‌ر.
وتیشی: له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌روبوومێكی كشتوكاڵی دیكه‌دا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پاڵپشتی هاورده‌كردنی گۆشت ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد: ئێستا عیراق به‌ده‌ست نه‌بوونی گۆشتی سوور و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، ئه‌مه‌ش وای له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كرد رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ئاسانكاریی له‌ هاورده‌كردن و پێدانی مۆڵه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ له‌نێوان پارێزگاكاندا، له‌ناویاندا هاورده‌كردنی مه‌ڕ و بزن و مانگا."
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ گشتی له‌ عیراق و به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان نرخی گۆشتی سوور به‌رزبووه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان نرخی كیلۆیه‌ك گۆشت گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی 25 هه‌زار دینار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP