په‌یجی كێشه‌ی خه‌ڵك نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان له پۆستكێكیدا له تۆڕی كۆمهڵاتییهتی فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه كه بازاڕی لهنگهكهی هه‌ولێر له‌لایه‌ن گروپێكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركه‌وه سوتێنراوه.
په‌یجه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو "دوای سووتانی بازاری لەنگە و هەبوونی گومان لەسەر سووتاندنی و دووباره‌بونه‌وه‌ی به‌هه‌مان سیناریوی ساڵانی پێشوو، گروپێکی نەتەوەپەرستی تورک بە ناوی تەشکیلاتی عەهدی میللی تورکی، بەرپرسیاریەتی خۆیان لە سووتاندنی بازاڕی لەنگەی هەولێر راگەیاند و دەڵێن: “دوای ئەنجامدانی ئەو کارە ئاهەنگ دەگێرین”
ئەمڕۆ چوارشەممە، گروپی تەشکیلاتی عەهدی میللی لە ماڵپەری فەرمی خۆیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویان کردەوە، ئەوان بازاری لەنگەی هەولێریان سووتاند لە هەولێر و دژی هەر ناوچەیەک دەوەستنەوە کە دژی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی تورک دەوەستنەوە.
ئەو گروپە هۆشداری لە دووبارەکردنەوەی کارەکە دەدەن و لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، وەکو چۆن باکووری سووریايان وێران کرد و بازاڕی کەرکووکیان سووتاند، بەمشێوەیە کارەکەیان لە هەولێر کردووە و ئەوان کەسانێکیان هەیە کە لە هەموو شوێنێک خزمەتیان دەکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP