له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی نۆ هه‌زار ژن له غه‌زه كوژراون.
ئامال حه‌مد، وه‌زیری كاروباری ژنان له حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری فه‌ڵه‌ستین به رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ژنی فه‌ڵه‌ستینی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا وێنه‌ی نه‌بووه، به‌وپێیه‌ی نۆ هه‌زار ژن كوژراون و نۆ هه‌زاری دیكه‌ش به برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان،
ئاشكراشیكردووه، له كۆی نۆ هه‌زار بێسه‌روشوێنیش نزیكه‌ی له سه‌دا حه‌فتایان ژنن.
وتیشی، له ئێستادا نزیكه‌ی 60 هه‌زار ژنی دووگیان له كه‌رتی غه‌زه هه‌ن، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له هه‌ر سه‌عاتێكدا سێ ژن به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه به نزیكه‌یی ده‌كاته 63 ژن له رۆژێكدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید راپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی ژنانی غه‌ززه‌وه بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی ، ژنانی غه‌زه له رۆژی جیهانیی ژناندا ئاهه‌نگ ناگێڕن، به‌ڵكو باری گه‌لێكیان له‌سه‌ر شان ناوه، رۆژانی جه‌نگ بۆ ژنانی غه‌زه گوزارشته له زنجیره‌یه‌كی درێژ له سته‌م.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP