ئوسترالیا و بریتانیا، داوای "ده‌ستبه‌جێی راگرتنی شه‌ڕ" له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ن.
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری ئوسترالیا و بریتانیا دوای كۆبونه‌وه‌یان، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی كه‌رتی غه‌ززه كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بدرێت به گواستنه‌وه‌ی هاوكاری (مرۆیی) و ئازادكردنی بارمته‌كان.
بریتانیا ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه، و ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی بڕیارنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌دات كه "ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ" له كه‌رتی غه‌ززه له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌و بارمتانه‌ی له غه‌ززه ڕاگیراون.
ئه‌مریكا كه هاوپه‌یمانێكی مێژویی ئیسرائیله، ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی خۆی له دژی چه‌ند بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌كارهێنا كه پێشتر داوای ئاگربه‌ستی ده‌كرد و ڕایگه‌یاندبو، ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌ماسه، به‌ڵام ئێستا خۆی هه‌وڵه‌كانی زیادكردوه بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته، به مه‌به‌ستی راگرتنی خه‌ساره‌تی مرۆڤایه‌تی و مه‌ترسیی برسێتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP